پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێک زیادیکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 87 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 87 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 43 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ئەمە بەرزترین نرخە کە نەوت تۆماری کردبێت.