چیرۆکی شاد بوونەوەی دوو خوشک بە خێزانەکەیان دوای 45 ساڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش بێسەروشوێنبوونیان بۆ ماوەی 45 ساڵ، دوو خوشکی کوردی خەڵکی سێمێلی پارێزگای دهۆک بە خێزانەکانەیان شاد بوونەوە.

چیرۆکی دوو خووشکەکە لە ساڵی 1979 دەست پێدەکات، لەوکاتەی باوکیان پێشمەرگە بووە، خێزانەکەی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە دەستبەسەر کراون و دواتر ئاوارە بوون.

ئەندامێکی خانەوادەی خالید کۆچەر باسی لە دۆزینەوەی خوشکەکانی کرد و رایگەیاند، لە ساڵی 1979 هەردوو خوشکەکەی لەلایەن رژێمی پێشووتری عێراقەوە رفێندران و بە سووریا فرۆشران.

وتیشی: خۆشبەختانە دوای 45 ساڵ بە سەربەزی گەڕانەوە بۆنێو خانەوادەکەمان.

مەسعود خالید کۆچەر، برای ئەو دوو خوشکەی کە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە رفێندرابوون، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە چیرۆکی رفاندنی هەردوو خوشکەکەی کرد و رایگەیاند، لە ساڵی 1976 باوکم خالید کۆچەر پێشمەرگە بوو، رژێمی بەعس هەمیشە فشارێکی زۆری لە باوکم دەکرد کە خۆی رادەست بکات و واز لە پێشمەرگایەتی بهێنێت.

ناوبراو، ئاماژەی بەوەدا، رژێمی بەعس، دواتر کەسوکاری باوکم، دایک، برایەکانی و کەسە نزیکەکانی دەستگیرکرد و بردنی بۆ زیندان بەردەوام ئازار و ئەشکەنجەی دەدان، تەنیا ئامانجیان ئەوەبوو باوکم خۆی رادەست بکات.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم کارەساتەی کە بەسەر ئێمەدا هات، لەگەڵ کەسوکاری هەموو پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان و ئەیلوولدا کراوە، هاوکات ئەم کارەساتەش هیچی کەمتر نییە لە ئەنفالکردن.

برای دوو خوشکە دۆزراوەکە، هەروەها راشیگەیاند، لە ساڵی 1979 هەردوو خوشکەکەم لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە رفێندران و بە وڵاتی سووریا فرۆشران.

باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 1979 کاتێک خوشکەکانم رفێندران یەکیان تەمەنی چوار ساڵ بوو، ئەویتریان تەمەنی شەش ساڵ بوو.

مەسعود خالید کۆچەر، دەڵێت: دوای ئەوەی خوشکەکانم بە وڵاتی سووریا فرۆشران، خوشکێکم لە ساڵی 1999 چوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، خوشکەکەی دیکەم لە ساڵی 2011 چوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، هەروەها هەردوو خوشکەکەم هاوسەرگیریان کردووە و کە هەردوو زاوەکەم کوردی رۆژئاوان.

روونیشیکردەوە، لە وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەی پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت کە هەردوو ئافرەت خوشکی منن و دواتر ئێمە ئاگادارکراینەوە لەسەر ئەو بابەتە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ دوای 45 ساڵ بە خانەوادەکەمان شادبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا