دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەلاحەدین بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر كوشتنی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین، ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر دووەمین دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژەكە بەڕێوەدەچێت.

رۆژی 30 ی نیسانی ئەمساڵ یەكەم دادگاییكردنی بكوژی هەر دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو، بەڵام لەسەر داوای پارێزەری تۆمەتبارەكە، دادوەر بریاریدا بە دواخستنی دادگایكردنەكە بۆ ئەمڕۆ.

پێشتریش برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەی كوژرانی دوو مامۆستاكە رایگەیاندبوو، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پزیشكی، تۆمەتباری رووداوەكە هیچ كێشەیەكی دەروونی نییە و لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی بەوەداناوە كە پێشوەخت ئامادەكاری بۆ كوشتنی دوو مامۆستاكە كردووە.

رۆژی 28ی حوزیرانی ساڵی رابردوو كەسێك بەچەك دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدینی كوشت و پاسەوانێكی زانكۆكەشی بریندار كرد، لەسەر ئەو رووداوەش تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە و باوكی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا