حەلبوسی کاندیدی سوننەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، دوو گەورەترین هاوپەیمانی سوننەکان محەمەد حەلبوسییان هەڵبژاردووە وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، “ئەندامانی هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگیانداوە بە حەلبوسی وەک کاندیدی هێزە سوننەکان بۆ جاری دووەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان”.

هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم بە دوو گەورەترین هاوپەیمانی هێزە سیاسییە سوننەکان هەژماردەکرێن، کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە هەردووکیان 51 کورسیان بەدەستهێنا بەجۆرێک تەقەدوم 37 کورسی و عەزم 14 کورسی بەدەستهێنا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمان بەڕێوەبچێت کە ئەویش مەحمود مەشهەدانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا