نرخی نەوت بەبەرزی مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەبەرزی مایەوە بەشێوەیەك، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 28 تەموزی 2021، بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 88 سەنت فرۆشراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی بۆرسەی جیهانی، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە72 دۆلار و12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا