کۆمسیۆن ئامێریتر دەخاتە شوێنی ئامێرە لە کارکەوتووەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوای ئەوەی پرۆسەی دەنگدانی گشتی، لە سەرتاسەری عێراق دەستی پێکرد زۆرێک لە ناوەند و وێستگەکان کێشەیان بۆ دروست بوو بەهۆی لە کارکەوتنی ئامێرەکانەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئامێری نوێ لە شوێنی ئەو ئامێرانە دادەنێین کە لەکار کەوتوون.

ئەمە لە کاتێکدایە لە پێشتردا غەلای ڕایگەیاندبوو، بەهۆی کێشەی هونەرییەوە ئامێرەکانی دەنگدان لە کارکەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە پلانیتریان هەیە لەگەڵ ئامێری زیادە بۆ جێگرتنەوەو ئەو ئامێرانە.

ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد، تا ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا