پۆڵەتیکپرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خوێندکارانی پۆلی 12 ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن رێگاچارەیەکیان بۆ پرۆسەی خوێندنیئەمساڵیان دابندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی دووەم، خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبەردەم بینای پەروەدەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و داوایانکرد مەنهەجیانبۆ کەمبکرێتەوە و مۆڵەتی خۆئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان لە 40 رۆژەوە بۆ بکرێت بە 50 رۆژ یان زیاتر.
یەکێک لە خوێندکارانی بەژداربووی گردبوونەوەکە بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس قسەیکرد و ووتی، “چارەنووسی 11 ساڵی شەونخوونی و رەنجنکێشانمان بەندە بەئەمساڵی خوێندنەوە و ئەگەر وەرزارەتی پەروەردە وەڵام بە داواکارییەکانمان نەداتەوە، رەنجی 11 ساڵی رابردوومان بەفیڕۆ دەچێت”.
ئەو خوێندکارە ووتیشی، “بەهۆی راگرتنی پرۆسەی خوێندن و بایکۆت، دۆخێکی دەروونی خراپ بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی درووست بووە وناتوانن بە دەروونێکی ئارام بخوێنن بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا”.
خوێندکاران داوادەکەن، وەزارەتی پەروەردە بێتە سەرخەت و وەڵام بە داواکارییەکانیان بداتەوە کە برتیتن لە؛ کەمکردنەوەت مەنهەج و زیادکردنی ماوەی خوێندنبەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو دوو مانگەی بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە بەفیڕۆچووە. هەروەها، زیادکردنی وادەی ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانیپۆلی 12 لە 40 رۆژەوە بۆ زیاتر لە 50 رۆژ.
ماوەی نزیکەی 2 مانگە زۆرینەی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی پێنەدانی مووچەی مامۆستایانەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کراوە.