دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پارتی داوایەك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە ناودەستووری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان، پارتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا دەكات هەموو لایەنەكان هەریەكە و بە ئەندازەی بەرپرسیارێتیی خۆی هاوكار و رێخۆشكەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.

رۆژی سێشەممە، 30_3_2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چەند سكاڵایەكی كرد كە یەكێك لەوانە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بوو. دادگاكە بڕیاری دا كە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان نادەستوورییە. لە كاردانەوەی ئەو بڕیارەدا وتەبێژی پارتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، لای هەموولایەك ئاشكرایە كە پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتی یاسایی و كۆتایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا، هەموو هەوڵەكانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەكاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە كۆبوونەوە و سەردانی لایەنەكانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێكردن بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریكراو.
وتەبێژی پارتی دەشڵێت، ناگەڕێینەوە بۆ باسكردنی هەنگاوەكان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پرۆسەكە، بەڵكو داوا لە هەموو لایەنەكان و هاووڵاتیانی كوردستانیش دەكەین هەریەكە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوكار و رێخۆشكەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.

پارتی داواش دەكات كە حكومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەوەی بۆ پارتی گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا