سێ لیوای حەشدی شەعبی بەچەكی قورسەوە لەنزیك شنگال جێگیركران

پۆڵەتیك پرێس

سوپا و عێراق و حەشدی شەعبی و هێزەكانی یەبەشە لە شنگال لە ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی هێرشی سوپای توركیا بۆ ئەو ناوچەیە، لەئێستاشدا سوپای عێراق بە چەكی قورسەوە لە ئامادەباشیدان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شنگال بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی سوپای توركیا هێرشی كردووەتە سەر چەند ناوچەیەكی بادینان و پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزەكانی یەبەشە لە شنگال لە ئامادەباشیدان.

سەرچاوەكە رایگەیاند، رۆژی چوار شەممە 10ی شوبات سێ لیوای حەشدی شەعبی لە سنوری موسڵەوە بە چەكی قورسەوە جوڵەی پێكراوە بۆ ناوچەی شنگال.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بێت و سوپای توركیا نیازی هێرشكردنی هەبێت بۆ سەر شنگال، ئەوا لەلایەن هێزەكانی یەبەشە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە وەڵام دەدرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە سوپای توركیا لە چیای گارە لە باشوری كوردستان، ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ-2ـی ئەنجامدا و رۆژی پێنج شەممەش، میدیاكانی نزیك لە هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشكرایانكرد، هارون تۆرهان، فەرماندەی هێزی تایبەتەكەی سوپای توركیا و (هەشت) سەربازی دیكەی سوپای توركیایان كوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا