“عێراق و هەرێم لە ئاست هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شنگال بێدەنگن”

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد ئیبراهیم، پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا جەختی لەوەکردەوە، لە قەزای شنگال دڵەڕاوکێ هەیە لەبارەی بێدەنگی حکومەتی عێراق و کوردستان لەئاست پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆسەر خاک و سەروەری عێراق.

محەمەد ئیبراهیم بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، داوا دەکەین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تورکیا ناچاربکرێت بەوەی رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و هێرشەکانی بۆسەر چیای شنگال بوەستێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگن لەئاست پێشێلکاری و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاک و سەروەری عێراق و تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمییان لەبارەی بۆردوومانەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆسەر شنگال بڵاونەکردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دڵەڕاوکێی ئەوە هەیە تورکیا زیاتر پێی بخاتە شنگالەوە، هەر ئەوەش دانیشتووانی ناوچەکەی هانداوە داوای بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی و سەربازی بکەن لە شنگال.

باسی لەوەشکرد، پێویستە عێراق لەڕێی وەزارەتی دەرەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی ئاسایشەوە رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شنگال بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا