وەزیری ناوخۆی هەرێم پرسی رێككەوتننامەی شنگال دەوروژێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەڵێت، داواكارین لە حكومەتی عێراق و وڵاتانی جیهان وەكو پێویست مامەڵە لەگەڵ جینۆسایدی ئێزیدییەكان بكەن، جەختیش دەكاتەوە كە پێویستە رێككەوتننامەی شنگال بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم ئەو هێزانەی لەناو شنگالن بچنە دەرەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەساڵیادی داگیركردنی شنگال لەلایەن داعشەوە ڕایگەیاند: ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم هەوڵی جددیمان داوە لەسەر پرسی جینۆسایدی ئێزیدییەكان، بە هاوكاری لەگەڵ تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق و حكومەتی فیدڕاڵی.

وەزیری ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەوەی خستەڕوو، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە بیر لە داهاتووی خەڵكی شنگال بكەینەوە، كە ماوەی حەوت ساڵە لە كەمپی ئاوارەكاندا لە هەرێم ژیان بەسەر دەبەن.

وتیشی: ئێمە رێككەوتنی شنگالمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی كردووە و پێویستە ئەو ڕێككەوتنە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە چونكە تاوەكو ئێستا كارا نەكراوە، رێككەوتنی شنگال ڕێگایەكە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها دەبێت ئەو هێز و چەكدارە نایاساییانە ناوچەكە چۆڵبكەن بۆ ئەوەی سەربەرزی و رێز بۆ ئەو خەڵكە بگەڕێتەوە”.

لەرۆژی 3ی ئابی 2014دا، داعش هێرشیانكردەسەر قەزای شنگال و سەرباری روخاندنی زۆرێك لە خانوو و بیاناكانی شارەكە و تەقاندنەوەی پەرستگا ئایینییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی قەزاكەیان كوشت و هەزاران ژن و كچی ئێزیدییان رفاند و تا ئێستا چارەنووسی بەشێكیان دیار نییە.

ئەو تیمەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە وەزیری ناوخۆ باسی دەكات لەلایەن ئێزدییەكانەوە بە سست و لاواز دادەنرێت لە هەوڵەكانیدا بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و هەوڵەكان لە پێناو بەجینۆسایدناساندنی دۆسیەی شنگال.

هاوكات پێیان وایە رێككەوتننامەی شەنگال كە لە 9/10/2020 لە نێوان هەولێر و بەغدا واژووكرا، لە پێناو بەرچەوەندی سیاسی و بازرگانی هەرێم و ناوەند بووە نەك بەرژەوەندی دانیشتووانی شنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا