بەدواداچوون بۆ هۆكاری جێبەجێنەكردنی رێككەوتننامەی شنگال دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان لەگەڵ مستەفا كازمی كۆدەبێتەوەو پرسی دۆخی ئەمنی و رێككەوتننامەی شنگال تاوتوێ دەكەن.

ناسر هەركی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، كۆمەڵێك تێبینییان لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئێستای عێراق و ئەو چالاكییانەی داعش هەیە كە لە ماوەی رابردودا ئەنجامیان داوە، هەروەها پرسی جێبەجێنەكردنی رێككەوتننامەی شنگال لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق باس دەكەن.

باسی لەوەشكرد، دوای تەقینەوەكانی بەغدا كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە پۆستە ئەمنییەكان كراوە، بەدواداچوون بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەكەن، چونكە هەندێك بەرپرسی ئەمنی نەك تەنها گۆڕینیان پێویستە، بەڵكو دەبێت سزاش بدرێن.

ناسر هەركی وتیشی، “وەكو پەرلەمانتارانی كوردستان پرسی كێشەكانی ناوچەی ماددەی 140 دەخەینەڕوو، چونكە ئەو ناسەقامگیرییەی لەو ناوچانە هەیە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی سوپای عێراق ئامادەنییە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بكات”.

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو، هەرێم و بەغدا لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگالەوە رێككەوتنێكیان واژوكرد، بەپێی رێككەوتنەكەش قائیمقامێكی نوێ بۆ شارەكە دادەنرێت و تەواوی ئەو هێزانەی كە لەوێن پێویستە ببرێنە دەرەوەی شارەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا