“کورد و تورکەکان دەیانەوێت شنگال کۆنتڕۆڵبکەن”

پۆڵەتیک پرێس

سەعد محەمەد کەعبی، شرۆڤەکاری سیاسی رایگەیاند، “کورد و تورکەکان دەیانەوێت شنگال کۆنتڕۆڵ بکەن و بیخەنە چوارچێوەی هەرێمەوە تا لە هەڵبژاردنەکان و بەمەبەستی زیادکردنی پشکیان لە بودجەی عێراق سودی لێوەربگرن”.

کەعبی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، گرێبەستی تورکی کوردی لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی شنگال و داخستنی دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکە هەیە، وتیشی: کورد و تورکەکان لەپێناو بەرژەوەندییان لە هەڵبژاردنەکان دەیانەوێت شنگال کۆنتڕۆڵبکەن.

باسی لەوەشکرد، جوڵە سیاسییەکانی رۆژانی رابردوو و هەوڵی گۆڕانکاریکردن لە ئاسایشی شنگال، جگە لە پلانێک کە رێککەوتنی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی لەپشتە هیچیدیکە نییە.

وتیشی: کوردەکان بە رێگای جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن شنگال کۆنتڕۆڵبکەن و بیخەنە چوارچێوەی ئیداری خاکی هەرێمەوە تا لە هەڵبژاردنەکان سودی لێوەربگرن و لە بودجەی عێراق پشکی خۆیانی پێزیادبکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا