كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

269 پەرلەمانتار بۆ دەستپێكردنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، چوونە ناو هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق و دوای كەمێكی دیكە دانیشتنەكە دەستپێدەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 13_10_2022، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و دواتر بەگوێرەی دەستوور لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە، سەرۆك وەزیرانی رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

رۆژی 10_10_2021 هەڵبژاردنی پەلەمانی عێراق بەڕێوەچوو ماوەی ساڵێكە نەتوانراوە سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت و كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا