ئێران هەڕەشە لە لایەنەکان دەکات لەسەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حوسەین ئەمیر عەبدوڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، تاران لە دانوستانەکانی ڤێنای هەنگاوی باشی ناوە بۆ زیندوکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆم، کاتێک هەڵسوکەتی لایەنەکەیتر لۆژیکی بووە.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسی دەرەوەی پەرلەمان وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆکان لەسەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆم وتی، هەر لایەنێک چاوچنۆکانە هەڵسوکەوت بکات ئەوا ئێمە ئەوپەڕی هێزی خۆمان بەرامبەری بەکار دەهێنین، تاوەکو ببینن میللەتی ئێران چەند بەلامانەوە گرنگە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هیواخوازە دووبارە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتننامەی ئەتۆم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا