تەندرووستی فەڵەستین نوێترین ئاماری قوربانییانی جەنگی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین، نوێترین ئاماری کوژراوان و بریندارانی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیلی بڵاوکردەوەو دەڵێت، “لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 2329 کەس شەهید بوون”.

ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ئاماری کوژراوان و بریندارانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژ بە وڵاتی ئیسرائیل بڵاوکردەوە. بەپێی ژمارەکانی تەندرووستی فەڵەستین، لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس تا ئەمڕۆ (15-10-2023)، دوو هەزارو 329 کەس کوژراون و نۆ هەزارو 24 کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین دەڵێت، “زۆرینەی قوربانییەکان ئافرەت و منداڵن”.

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی رابردوو (710-2023)، پاش هێرشی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس و راگەیاندنی ‘تۆفانی ئەقسا’ لەدژی ئیسرائیل، دەستیان پێکرد.

حەماس بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ژمارەیەکی زۆر مووشەکی لە کەرتی غەززەوە بە رووی ئیسرائیل دا تەقاندو ژمارەیەکی زۆر کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
ئیسرائیل لەبەرامبەردا ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین”ـی لەدژی چەکدارانی حەماس راگەیاند و لەیەکەم رۆژی شەڕەوە سەدان هێرشی مووشەکی و ئاسمانی کردووەتە سەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین و ژمارەیەکیز زۆر هاوڵاتیی مەدەنی لە هێرشەکاندا کوژراون.

حەماس دەڵێت، “هێرشەکەمان بەرەنجامی مامەڵەی خراپی هێزە ئیسرائیلییەکانە لەبەرامبەر هاوڵاتییانی فەڵەستینی و، توندوتیژییەکانی مزگەوتی ئەقسا-ی رۆژهەڵاتی قودس/ئورشەلیمە لە چەند رۆژی رابردوودا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا