بەهۆی رەوشی كەش و هەواوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ناحییەی قوشتەپەی سەر بەشاری هەولێر، گەنجێكی تەمەن 17ساڵ بە هەورەبروسكە گیانی لەدەستدا و لە سنور ئاكرێش شوانێك لەكاتێكدا ویستوویەتی ئاژەڵەكانی رزگار بكات تەندروستی تێكچووە و گیانی لە دەستداوە.

وتەبێژی تەندروستیی ئاكرێ رایگەیاند، شوانێك لە كاتێكدا ویستوویەتی ئاژەڵەكانی رزگاربكات، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە، تەندروستی تێكچووە و كەسوكارەكەی نەیانتوانی بیگەیەننە نەخۆشخانە، چونكە رێگەی گوندەكەیان بەهۆی لافاوەوە داخرابوو، بۆیە گیانی لەدەستدا.

ئەو هاووڵاتییە شوان بووە و تەمەنی 50 ساڵ بووە. ناوی مستەفا موسایە، خەڵكی گوندی كوزادارێ بووە لە سنووری قەزای ئاكرێ، لە كاتی بەهاناوەچوونی ئاژەڵەكانی دا، تەندروستی تێكچووە، بەڵام لەوكاتەدا لافاو رێگەی گوندەكەیانی داخستووە و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە، بۆیە گیانی لەدەستداوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ناحییەی قوشتەپەی سەر بەشاری هەولێر، گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستدا.

گەنجەكە ناوی عەبدوڵا ئاكۆیە و خوێندكاری 9ی بنەرەتیە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی هێنانەوەی مەڕوماڵات لە گوندی گردە سۆری سەر بە ناحیەی قوشتەپە، هەورەبروسكە لێدەدات و گیانلەدەستدەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا