پارتێکی ئێزدی بەتوندی وەڵامی وەزیری ناوخۆی هەرێم دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی چوارشەممە سەعید بەتوش، سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی ئێزدی لەوەڵامی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا وتی: دۆخی قەزای شەنگال ئاسایش و سەقامگیرە و هیچ پشێوییەکی تێدانییە.

رۆژی سێشەممە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم هێرشیکردەسەر ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال کە لەماوەی ڕابردوودا لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا واژۆکرا و وتی، ئەو ڕێککەوتنە تەنیا بەڕووکەش جێبەجێکراوە و هێشتا ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە جلی هێزە عێراقییەکانەوە لەناو قەزاکەدا جموجوڵیان هەیە.

لەوەڵامدا سەعید بەتوش باسی لەوەکرد، پێویستە قەزای شەنگال لەدەرەوەی ناکۆکییە سیاسییەکاندا بێت و وتی: پارتە کوردییەکان هۆکارن بۆ دروستکردنی پشێوی لەقەزاکە بەمەبەستی بەرژەوەندییە سیاسییەکان و بەرژەوەندی هەڵبژاردن تا بتوانن دەنگی ئێزدییەکان بەدەستبهێنن.

بەتوش پەیامێکی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و وتی، ئەمڕۆ چەندین پارتی ئێزدی بەتەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئەمەش لێدانێکی بەهێزە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەیەوێت دەنگی خەڵکی شەنگال بۆ گەیشتن بە کورسی زیاتر بەکاربهێنێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک