هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئاسمانی لە عێراق

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەحەڵادین.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێرشەكە لە سەعات6:00 ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15_1_2022 لە رێگەی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئەنجام دراوە و ئاگر لە ناو بنكە سەربازییەكەدا كەوتووەتەوە و دوكەڵ بە ئاسمانی ناوچەكەدا بڵاوبووەتەوە.

تا ئێستا قەبارەی زەرەر و زیانەكان نازاندرێت.

ئەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ لە كاتێكدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بە كاتیۆشا هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوز و بارەگای چەند حزبێكی سیاسیش لە بەغدا کرانە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا