قوباد تاڵەبانی: یونامی شایەتێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە بۆ رووداوەکانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبویەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس.

لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی کرا و جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە لەڕێی گفتوگۆوە و پشتبەست بەدەستوری عێڕاق.

جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یونامی بەرز نرخاند، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەستیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە هەمان کاتدا رایگەیاند: یونامی شایەتێکی باوەرپێکراوە بۆ ئەو رووداوانەی لە عێراق و کوردستان روودەدەن، و لەهەمانکاتدا پێگە نێودەوڵەتیەکەیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دەنگی بێدەنگەکان بگەیەنن بە جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا