حكومەتی هەرێم رادەستكردنی تەواوی دۆسییەی نەوت بە بەغدا رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان رادەستكردنی تەواوی دۆسیەیی نەوت بە بەغدا رەتدەكاتەوە و ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت: هەرێم تەنیا 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست دەكات.

كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەبەغدا بەردەوامی هەیە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك، كە حكومەتی عێراق داوای رادەستكردنی كۆی دۆسییەی نەوتی هەرێم دەكات لەبەرانبەر دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم و بەشە پشكی كورد لە پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی غێراق.

بەپێی زانیارییەكان، لەدواین كۆبوونەوەی شاندی هەرێم‌و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، شاندەكە رەتیكردووەتەوە، دۆسییەی نەوت بەتەواوی رادەستی بەغدا بكات.

لەو بارەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هەرێم لە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ پاشگەزنەبووەتەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئامادەنییە تەواوی دۆسییەی نەوت رادەست بكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: كۆبوونەوەكان بەردەوامی هەیە و هەمووان سورین لەسەر ڕێككەوتن و میكاینزمەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە پشكی هەرێم، لە بەرانبەر پابەندبوونی هەرێم.

چەند ساڵێكە كێشە لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، كێشەكانیش پەیوەندی بە پرسی بودجەو دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا