كۆتایی 17 ساڵ لەهەڵاتن

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی بەیاننامەیەكی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی، جێگری پێشووتری سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرمانداری حیزبی بەعس، عیززەت ئیبراهیم دووری لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

هەر بەپێی بەیاننامەكە، كە رۆژی دوو شەممە 26ی تشرینی یەكەم بڵاوبووەتەوە، عیززەت دووری لە ناوخۆی عێراقدا كۆچی دوایی كردووە، بە پێچەوانەی ئەوەی چەندین ساڵە دەنگۆی ئەوە هەیە لە وڵاتانی دراوسێ و دوور لە عێراق دەژی .

لەبەیاننامەكەی حیزبی بەعس هاتووە، “لەسەر خاكی عێراق خاكی جیهاد، ئەمڕۆ سەرۆكی بەعس، عیززەت ئیبراهیم سەركردەی دڵسۆز، كە لە بەرزترین لوتكەكانی شكۆو بەخشیندا بوو، خۆڕاگر، خۆڕاگر، خۆڕاگر، باوەڕ بە رێپێوانەكەی بەعس‌و مافی گەلەكەی‌و بۆ ژیانێكی ئازاد و سەربەرزانە كۆچی دوایی كرد”.

دووری دواین زنجیرە سەركردەكانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراقە لەتەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

دووری دواین زنجیرە سەركردەكانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراقە لەتەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەوەش دوای كۆچی دوایی تاریق عەزیز و تەها یاسین رەمەزان ، كە ماوەی 17 ساڵە لەدەست هێزەكانی عێراق‌و ئەمریكا هەڵدێت‌و بەردەوام خۆی حەشار دەدات.

ئەمریكا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەبارەی (دووری) تەرخانكردبوو، لەكاتێكدا حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق پاداشتێكی دارایی دیاری نەكراویان بۆ ئەو كەسانە تەرخان كردبوو، كە زانیاری لەبارەی دوری ئاشكرا دەكات.

پێشتریش چەند لایەنێكی عێراقی كوشتنی دوورییان ڕاگەیاندبوو، كە لە ساڵی 2015 دا وێنەی پیاوێكی تەمەن 70 ساڵی بڵاوبووەوە، كە لەلایەن میلیشیای “عەسائیب”ەوە لەسێدارەدرابوو، بەڵام دواتر دەركەوت ئەو كارە ناڕاستەو ئەو پیاوە شوانێكی مەڕ بووە بەناوی شەعلان ئەلبەجاری.

پێشتریش چەند لایەنێكی عێراقی كوشتنی دوورییان ڕاگەیاندبوو

لەساڵی 2007 جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ڕایگەیاندبوو، دووری لە یەمەنە، بەڵام دەسەڵاتی یەمەن رەتیكردەوە، دواتر راگەیەنرا، ئەو سەركردەی حیزبی بەعس لەسوریایەو دواتریش دەسەڵاتی دیمەشق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

لەماوەی ئەو 17 ساڵدا دوری لە چەندین تۆماری ڤیدیۆییدا دەركەوت، كە لەم دواییانەدا لە ساڵی 2018 دا بەجلی سەربازی عێراقەوە لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی بەعسدا دەركەوت، بەم دوایانەش لە تۆمارێكی تردا دەركەوتبوو، كە تێیدا داوای لێبوردنی لە هێرشی عێراق بۆ سەر كوێت كرد.

دووری 11 كوڕی هەیە، كە بەتەمەنترینیان ئەحمەدە و بە ئەبو ئەحمەد و ئەبو حەمرا ناسراوە، هاوسەرگیری لەگەڵ پێنج ژنیشدا كردووە، سەر بە خێڵی ئەلسەیت-ە و لە شارۆچكەی ئەلدور-ی سەر بە پارێزگای سەلاح الدین لەدایكبووە، ئەندامی خێزانێكی سۆفییە لەساڵانی سەرەتای دامەزراندنیدا لەحیزبی بەعس كاری كردووەو ناویشی لەگەڵ كەسانی نزیكی دامەزرێنەرەكەی میشێل عەفلەقدا هەبوو، لە دوای ساڵی 1979 ەوە لە دەوڵەتی عێراقدا چەندین پۆستی وەرگرتووەو بەهەمیشەیی لەدوای سەدام پلەی دووەمی هەبوو لەبەغدا.

دووری 11 كوڕی هەیە، كە بەتەمەنترینیان ئەحمەدە و بە ئەبو ئەحمەد و ئەبو حەمرا ناسراوە

سەرچاوە عێراقییەكان لە شاری ئەلدور ڕایانگەیاند، عیززەت دووری لە شارەكەی خۆی بەخاك ناسپێرێت، بەڵكو لە شوێنێكی تری پارێزگای سەڵاح الدین و بە ئامادەبوونی چەند كەسێكی كەم لەخزمەكانی دەنێژرێت، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.

یەكێك لەهاوكارە نزیكەكانی حیزبی بەعسی عێراقی ڕایگەیاند، ڕەنگە سەركردایەتی حیزبی نیشتمانی ئەو پارتە، كە پێش مردنی دووری سەرۆكایەتی دەكرد، بۆ ئەو پارتە بگوێزێتەوە بۆ لای عەلی ریح سنهوری، ئەمینداری نهێنی حیزبی بەعس.

عیززەت دووری لە شارەكەی خۆی بەخاك ناسپێرێت

مردنی دووری بووە هۆی كۆتایی یەكێك لەدرێژترین بەدواداچوونە ئەمنییەكانی عێراق، كە نادیاری بەردەوام لە هەموو فایلە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراقدا ئامادە بوو، لەلایەن پارتەكانی ئێستاوە بەكاردەهات بۆ ترساندنی لەپلاندانانی كودەتای سەربازی، كە مانگی ڕابردوو لەلایەن سەرۆكی ئەنجوموەنی ئیسلامی‌و وەزیری ناوخۆی پێشوو دوپاتكرابووەوە، دووری ئامادەكاری دەكات بۆ كودەتایەكی سەربازی لە باكووری عێراق، ئەمەش شەپۆلێكی كاردانەوەی لێكەوتەوە، كە هەندێكیان گاڵتەجاڕانەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا