كازمی سەردانی سلێمانی دەكات

ئەم بابەتە 53 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی هەینی 11ی ئەیلوول سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حكومی شارەكەدا كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی پۆڵەتیك پرێس، ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت، یەكلایكردنەوەی پرسی دەروەزاسنوریەكان و چەند پرسێكی دیكەیە.

رۆژی پێنج شەممەش 10ی ئەیلوول كازمی سەردانی هەولێری كردو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی حیزبی و حكومیدا كۆبووەوە، ئاماژەی بۆ نییەتپاكی لە نێوان هەردوولادا بۆ رێككەوتن نیشاندا.

سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێم و سلێمانی دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەر ئەوەی بەغدا مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنرێت لەبەرامبەر ئەوەشدا دەبێت هەرێم نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان رادەستی بەغدا بكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک