هاوپەیمانی هیوا بۆ هەڵبژاردن شكستی هێنا

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی هیوا بۆ هەڵبژاردن شكستی هێناوە و رەتیدەكاتەوە حزبەكەی هۆكاری ئەو شكستەبێت.

محەمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: كۆمەڵی دادگەری لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵا و كۆبونەوەی گشتی، لە (11/4/2021)، بڕیاریدا كە ئامادەیی خۆی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی هیوا دەربڕێت و لیژنەیەكیشی بۆ ئەو مەبەستە سەرپشك كرد.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، لیژنەكە لە ڕۆژی (12/4/2021) لەگەڵ نوێنەری دیاریكراوی فراكسیۆنی هیوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكە كۆبویەوە بەڕوونی هەڵوێستی سەركردایەتی كۆمەڵیان پێ ڕاگەیاندن، كە ئامادەیە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەتییەكە.

ئەوەش هاتووە، ڕۆژی دواتر كۆبونەوەیەكی تر كرا، كە نوێنەری یەكگرتوو و كۆمەڵ بەشداربوون و كۆمەڵ لەوێش هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندبوو كە ئامادەی هاوپەیمانین و لاریان نیە لە بازنەی هەڵەبجە پاڵێوراوی هەردوولا كۆمەڵ و یەكگرتووش هەبن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ ئەوەشی خستەروو، ڕۆژی (15/4/2021) نوێنەری فراكسیۆنی هیوا بۆ گفتوگۆكانی دروست كردنی هاوپەیمانیەتیەكە، بە كۆمەڵی ڕاگەیاند، كە زەمینەی دروستكردنی هاوپەیمانیەتییەكە ساز نییە و هۆكارەكانیش لای ئەوانن و ئاگاداری هەڵوێستی ئەرێنی كۆمەڵن.

رۆژی 11_1_2021، هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا، كە پێكهاتبوون لە 15 ئەندامی پەرلەمان و پێشتر وەكو گروپی 15 پەرلەمانتارەكە ناسرابوون، كە پێكهاتبوون لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، سەربەخۆ و ئایندە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا