ئەمریکا: کوردەکان بەشێکی گرنگ بوون لە لەناوبردنی داعش

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هاوبەشە کوردەکانمان بەشێکی گرنگبوون لە پاشەکشەپێکردن و ڕوبەڕوبوونەوە و لەناوبردنی داعش.

نێد پرایس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەماهەنگیدان.

لەبارەی ئەوەی ئایا هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هاوپەیمانی ئەمریکان، نێد پرایس ئامادەنەبوو وەڵام بداتەوە و وتی، تورکیا هاوپەیمانی ئەمریکایە.

جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا و بەیەکەوە ڕوبەڕوی ئاڵنگارییەکان le سوریا ببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا