خۆپیشاندان دژی پارتی لە بەغدا دەستی پێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

دووبارە لە دژی پارتی خۆپیشاندان لە بەغدا لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی شیعەوە دەستی پێکردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی ئادار لە گۆڕەپانی تەحریر لە دژی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و سوکایەتیکردن بە مەرجەع خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی لە لایەن کادرێکی باڵای پارتیەوە بە ناوی نایف کوردستانی لە ڕێگەی تویتەرەوە سوکایەتی بە مەرجەعی شیعەکان کرا، شەوی 28ی ئادار ناڕەزاییەکی زۆری لایەنگرانی مەرجەعیەتی شیعەی لێکەوتەوەو، ڕاستەو خۆ دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و بەرەو بارەگای پارتی لە بەغدا ڕۆیشتن و سوتانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا