پێشەوا هەورامانی: هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە29ی کانونی دووەم، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” ئێمە ڕوون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە”.

پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت،” ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟، لەوەتەی دروستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر ڕۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێم، بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک، لەکاتێکدا ئێمە ڕوون‌ و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد و دەڵێت، ئایا ئەم شەفافییەت‌ و تەوزیحەی لەئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟”.

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاماژه‌ پێكردووه‌ و نوسیویه‌تى، گەڕانێکی سادە، لەچوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو:

ـ ئەلجەزیرە، 20%ی پارەی موچەی عێراق بۆ موچەخۆری وەهمی دەڕوات کە نزیکی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە کە زیاترە لەموچەی هەموو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ـ ئەلحوڕە: 300 ملیار دۆلار لەعێراق بۆ پڕۆژەو موچەی وەهمی چوە.

ـ ئەلبەغداد ئەلیەوم: لەلیستی خانەنشینانی عێراقدا، 22 هەزار موچەخۆری وەهمی هەن کە 800 ملیار دینار لەخەزێنەی عێراق دەبەن.

ـ بی بی سی: ساڵی 2014 حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە کە 50 هەزار سەربازی وەهمی موچەیان لەخەزێنەی عێراق وەردەگرن، وەهمی نەک بن دیوار.

بۆ ئه‌وه‌ش ده‌پرسێت، “ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردوماندەکەن؟، ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو موچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق ڕابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لەکوردستان برسیکراوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا