هۆشداری لە ڕوودانی بومەلەرزە دەدرێت لە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە فرانک هوگەربیتس، لێکۆڵەری هۆڵەندی هۆشداری لەبارەی ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز دەدات، ئەمجارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

لە دوایین بڵاوکراوەیدا فرانک هوگەربیتس وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە چەند شوێنێکی بە ڕەنگی مۆر دیاریکردووە کە جوڵەی چینەکانی زەوی تێیاندا چالاکە، خاڵێکی بە رەنگی سوور دیاریکردووە و دەڵێت،لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوتان لەسەر ئەم ناوچەیە بێت.

بەگوێرەی وێنەکەی ئەو لێکۆڵەرە هۆڵەندییە، ناوچەی یەکەم کە بە ڕەنگی مۆر دیاریکراوە هەرێمی کودستان، بەشێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێکی باکووری کوردستان و باشووری ئەرمینیا دەگرێتەوە.

هوگەربیتس دەڵێت، لە ڕۆژی 21ی نیسان جوڵەی چینەکانی زەوی لەو ناوچانە چالاک بووە.

هەر لەو بڵاوکراوەیەدا هۆشداری دەدات، لە ڕۆژانی نێوان 28ی نیسان تا 1ی ئایار %80 ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزە بەگوڕی 6.0 بۆ 6.4 پلەی ڕێختەر لەو ناوچانە هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا