بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی ریچپلان تراڤڵ دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان سلێمانی نوسینگەی ریچپلان تراڤڵ (وەهمی)ی دادەخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە22ی ئاب، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،  رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، بەهۆی فێڵکردن و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر بەناوی وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتان، لیژنەکە نوسینگەی ریچپلان تراڤڵ (وەهمی) لە گەڕەکی بەختیاری بۆ گەشتوگوزار دادەخات.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی وڵاتان لەڕێگەی وێب سایت و ئۆنلاینەوە سەرجەم رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزە و کڕینی تکتی فڕۆکە و کارەکانی دیکەی گەشتوگوزار رایی دەکەن، بەڵام لە هەرێم و بەهۆی فێڵکردنی چەند شوێنێکی دوور لەڕاستی (وەهیمی) ناچارین داوا لەهاوڵاتیان بکەین تادڵنیا نەبنەوە ئۆنلاین بۆ بەڕێکردنی مامەڵەکانی گەشت بەکارمەهێنن.

روونیکردەوە، نوسینگەی ریچپلان تەنها ناوێک بوە، لە پەڕەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتان کردوە، بەڵام خاوەنی هیچ مۆڵەتێکی یاسایی نەبووە و بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزە بەبێ چاوپێکەوتن (مقابەلە) پاسپۆرتی هاوڵاتیان وەرگرتووە لەکاتێکدا هیچ جۆرە ڤیزەیەک بەو شێوەیە نادرێت، کە ئەمەش تەنها ریکلام و فێڵکردنە لە هاوڵاتیان.

جەختیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی نوسینگەی رچپلان تراڤڵ دادەخرێت، هەروەها بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی خاوەنی نوسینگەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا