بەشێک لە هاوڵاتیانی عێراق پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن

پۆڵەیک پرێس

رۆژی یەکشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتیان سەرباری ئەوەی بەخۆڕایی دەمامکیان پێدەدرێت کەچی رەتیدەکەنەوە دەمامک بەکاربهێنن.

لەوبارەیەوە ربا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی راگەیاندنی تەندروستیی وەزارەت بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بەداخەوە سەرباری دابەشکردنی دەمامکی بێبەرامبەر لەلایەن تیمی تەندروستیی سەربە وەزارەت، کەچی بەشێک لە هاوڵاتیان پابەند نین بە بەکارهێنانییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا پێویستە پابەند ببین بە رێکارە تەندروستییەکانی وەک بەستنی دەمامک و بەکارهێنانی پاککەرەوەی دەست و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

لا کۆتاییشدا وتی: بەمزووانە بڕیاری نوێ لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتیمانی لەبارەی رێکارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت.

لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە عێراق و هەتا ئێستاش بەهۆیەوە 723 هەزار و 189 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش 657 هەزار و 32 کەس چاکبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا