پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، “ئامانجى هاتنى شاندى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ناروونه، ئه‌گه‌ر هاتنى ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه‌بێت عێراق رازى بكات به‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆى به‌رده‌وام بێت، جێگاى مه‌ترسیه و برسى كردنى زیاترى خه‌ڵكى لێده‌كه‌وێته‌وه”.
بڕیاره رۆژى یەک شه‌ممه ٢٤_١_٢٠٢١ شاندێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات به مه‌به‌ستى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى بوجه‌ى هه‌رێم و چۆنیه‌تى راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم به سۆمۆ.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه، له‌هه‌ر ئاستێك بێت ده‌بێت ئامانجى روون بێت كه چى بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا، بابه‌تى گه‌شتن به ئامانج په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه هه‌رێم رازى ده‌بێت نه‌وت راده‌ست بكات یان نا، ده‌یه‌وێت چۆن بودجه‌ى هه‌رێم دابین بكات، هاتنى شاند ئامانجه‌كه‌ى ئه‌وه‌نه‌بێت و رازى كردنى عێراق بێت به‌وه‌ى به‌و سیاسه‌ته رازى بێت كه له هه‌رێم پیاده‌ى ده‌كات، ده‌بێته هۆى درێژه‌پێدانى برسى كردنى خه‌ڵك”.
موسه‌ننا ئه‌مین وتیشى:”هه‌وڵدانى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت راده‌ستى سۆمۆ بكات، ئه‌وه‌یه كه ئێمه ترسمان هه‌یه لێى و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌رێم به هه‌ر نرخێك بووه ده‌یه‌وێت عێراق رازى بكات ئه‌و سیاسه‌ته‌ى بۆ نه‌وت هه‌یبووه به‌رده‌وام بێت، پێشتر هه‌رێم كه نه‌وتیشى راده‌ست نه‌كردووه نه‌یتوانیوه موچه بدات، ئێستا دواى راده‌ستكردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه هه‌رێم خۆى ده‌یه‌وێت، چۆن ده‌توانێت موچه‌ى خه‌ڵك بدات”.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، جیاوازى نرخى نه‌وت له نێوان سۆمۆ و هه‌رێمدا مانگانه نزیكه‌ى 90 ملیۆن دۆلاره، ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌موو مانگێك 90 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ى هه‌رێم ببڕێت، ئاماده‌یه پشكى هه‌رێم چه‌ند بێت كه ده‌ینێرێت، ئێمه چاكسازییه‌كى ریشه‌ییمان ده‌وێت، كه ئیتر ئه‌م دڵه راوكێ و گه‌مه‌ى مشك و پشیله‌ى هه‌رێم و به‌غدا كۆتایى پێ بێت، ئێمه رێككه‌وتنێكمان ده‌وێت هاووڵاتیان له دڵه‌راوكێ رزگاربكات و نانى خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن”.