هەڕەشەیەک لە هادی عامرییەوە بۆ تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، تا ساڵی 2022 هیچ هێزێکی بیانی لە عێراقدا نامێنێتەوە بە هێزەکانی تورکیاشەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هادی عامری رایگەیاند، لەدوای 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هیچ هێزێکی بیانی لەنێویشیاندا هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و تورکیا لەسەر خاکی عێراق نامێننەوە.

لەماوەی رابردوودا ئەمریکا و عێراق رێککەوتن لەسەر ئەوەی هەتا کۆتایی ئەمساڵ، ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەڵام ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لەمیانەی سەردانی ئەمجارەی بۆ عێراق پەیمانیدا، هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق بهێڵێتەوە و بەردەوام بێت لە یارمەتیدان و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

بەڵام هادی عامری وەڵامی ئەو پەیمانەی سەرۆکی فەڕەنسای دایەوە و وتی: ئەوە بڕیاری عێراقییەکانە نەک بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن.

باسی لەوەشکرد، “کاتێک هێزە داگیرکەرە بیانییەکان لە خاکی عێراق دەچنە دەرەوە، هەموو هێزەکان یەکڕیز دەبن بۆ بنیادنانی دەوڵەتی عێراق”.

پێشتریش عەبدولئەمیر یارەڵـڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق رایگەیاند، هێزە سەربازییەکان لە توانایاندایە دوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا