تەواوی بڕگەو ماددەكانی بودجەی گشتی عێراق پەسەند كران

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی عێراق بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی تەواوی بڕگەو ماددەكانی نێو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی پەسەندكردو چەند ماددەیەك لابران و لەجێگەیان ماددەی نوێ پەسەندكران.

پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی تایبەت كرد بە دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی بودجەی گشتی و لە كۆی 58 ماددەی زۆرینەیانی وەك خۆی پەسەندكرد، هاوكات پێنج ماددەشی لە یاساكە لابردو لە جێگەی ئەوان ماددەی نوێیان زیادكرد.

ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەبوو ماددەی 11 بوو، كە تایبەت بوو بە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی، ئەو ماددەیە هەر لە ساتەكانی سەرەتای دانیشتنەكەدا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند كرا.

حكومەتی عێراق لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020 رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ناردە پەرلەمانی عێراق، دواتریش لیژنەی دارایی پەرلەمان دەیان كۆبونەوەی چڕو پڕی لە بارەی بودجەوە ئەنجامداو دوای چەندینجار لە دواخستنی، سەرەنجام پرۆژە یاساكە پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا