پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ، چوار حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش لە شارەکە تۆمارکراون.
نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، چوار حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراون، ئەو کەسانە تووشبووی شەکرە و کەمی بەرگری خانەکانی لەش بوونەتەوە.
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک كەڕووی ڕەش جێگەی مەترسی نییە و وەک کۆرۆنا نییە و نەخۆشییەکی نوێ نییە و لە ساڵی 1885ئەو نەخۆشییە تۆماركراوە.
بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە تەندروستییەكان چەند حاڵەتێكی نەخۆشی كەڕووی ڕەش لە پارێزگای زیقای باشووری عێراق تۆمار کراون و هاوكات دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.