دیندار زێباری مەترسییەك لەسەر هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار لە تووشبوون و بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە بازرگانی بەو ماددەیە دەكرێت و رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكرێت.

رۆژی سێشەممە 18_10_2022 دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار لە تووشبوون و بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، ئامارەكان مەترسیدارن، بۆیە پێویستە هەنگاوی جددی بگرێنەبەر بۆ رێگەگرتن لە بەكارهێنان و بازرگانیكرن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

وتیشی: لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان ئەو ماددەیە دەچێندرێت و دەهێندرێتە ناو هەرێمی كوردستان، لە رێگەی هەرێمی كوردستانیشەوە رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتەنها ناتوانێت رووبەڕووبەری ماددەی هۆشبەر ببێتەوە، پێویستیمان بە ئەزموون و شارەزایی وڵاتانە، چونكە دیاردەكە،‌ دیاردەیەكی نێودەوڵەتییە، هەر بۆیە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن لە رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا