کەشناسی: لە سلێمانی ئەگەری باران بارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەم، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە لە هەندێ کاتدا ، لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى لە دواى نیوەڕۆەوە ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە ، لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە .

هاوکات راشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەستەی کەشناسی، سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەکەم رایگەیاند،ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگریی دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 30 پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا