پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا چەند بڕیارێکی نوێ بۆ فەرمانبەرانی یاسایی دامودەزگا حکومییەکان ئاماژەی پێکراوە.
لەیەکێک لەبڕیارەکانی ناو راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرمانبەری یاسایی دەرماڵەی مەترسی پێدەدرێت بەڕێژەی %50ی موچەی بنەڕەتی و ماوەی خزمەتی فەرمانبەری یاسایی بەخزمەتی دادوەری ئەژماردەکرێت.
یەکێکی دیکە لەبڕیارەکان بریتییە لەوەی، فەرمانبەری یاسایی دەتوانێت لەپاش دەوامی فەرمی نوسینگەی راوێژکاری هەبێت بەمەرجێک هەشت ساڵ خزمەتی وەزیفی فیعلی لەبواری یاسادا هەبێت و کاریگەری لەسەر ئەرکە وەزیفییەکەی نەبێت.
لەدرێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، فەرمانبەری یاسایی خانەنشین دەکرێت بەڕێژەی %60ی کۆی گشتی دوایەمین موچە و دەرماڵەی کە لەکاتی خزمەتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان وەریدەگرێت.
هاوکات، کورسی خوێندنی باڵا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی هەرێم بۆ فەرمانبەرانی یاسایی دابین دەکرێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵای پسپۆڕی بێ ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن و نمرە.
دەقی بڕیارەکان: