پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوادەکات لەکاتی کۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی تیمەکانەوە بکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەبارەی ئەو شەپۆلە باران بارینەی پێشبینی دەکرێت سبەی ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم بکات چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و داواشی کرد، هاوڵاتیان دووربن لە شڵەژان و تیمەکانیان ئێشکگر دەبن بۆ یارمەتیان.
هاوکات، داوای کرد زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ، لەکاتی دروستبوونی لافاو، دووربکەونەوە لە کەندەکانی ئاوەڕۆ، هەروەها بچنە شوێنی بەرز بۆ سەلامەتی گیانیان.
لەلایەکی دیکەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ئەمشەوەوە تا بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە زۆر نەیەنە دەرەوە و گەڕان و پیاسەکردن کەمبکەنەوە.