پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشێکی دیکەی پارەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری فەرمی حکومەتی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئەیلوولی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی مووچەخۆران هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری فەرمی بانکیی هەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە، دوێنێ یەکشەممە 24ی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار لەرێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی درایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.