290 حیزب ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، 290 حیزب و بزوتنەوە ناوی خۆیان تۆماردەكەن بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، كە بڕیارە لە 6 حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەگەرچی تا ئێستا پەرلەمانی عێراق پرسی بازنەی هەڵبژاردنی یەكلایینەكردووەتەوە، كە یەكێكە لە پرسە هەستیارەكان، كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق سەرقاڵی تۆماركردنی ناوی ئەو حیزب و بزووتنەوانەیە، كە دەیانەوێت بچنە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی 230 حیزب و بزووتنەوە تۆماركراون و 62 حیزبی تریش ناویان تۆماردەكرێت، بەشێك لەو بزووتنەوانە مەدەنین و نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران دەكەن.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی 2019 لەزۆربەی پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان بەڕێوەچوو، یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران هەڵبژاردنی پێشوەختەبوو لە عێراق، لە دوای هاتنە سەركاری مستەفا كازمی بڕیاریدا رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجامبدرێت.

بەپێی نەریتی هەموو هەڵبژاردنێكیش پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان 6 مانگ پێش وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەموو ئامادەكارییەكانی خۆی تەواوكردبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا