ئێران: داوای کوشتنی چالاکوانانی عێراقمان نەکردووە و ناکەین

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزخانەی ئێران لەعێراق جەختی لەوەکردەوە، وڵاتاکەی داوای نەکردووە و داواش ناکات هیچ چالاکوانێکی عێراقی بکوژرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە هەواڵی کوژرانی ئیهاب وەزەنی، چالاکوانی دیاری عێراق و ئەندامی دەستەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکان بڵاوکرایەوە و ژمارەیەک چالاکوانی عێراقیش میلیشیاکانی سەربە ئێرانیان تۆمەتبارکرد بە کوشتنی ئیهاب و بەئامانجگرتنی چالاکوانانی عێراق.

لایخۆیەوە باڵیۆزخانەی ئێران لەعێراق ئیدانەی کوژرانی ئیهاب وەزەنی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ خێزان و کەسە نزیکەکانی ئەو چالاکوانە دەربڕی و رەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ رۆڵێکی هەبووبێت لەکوژرانی ئەو چالاکوانە.

داواشی لەهاوڵاتیان و خۆپیشاندەرانی عێراق کرد هێرش نەکەنەسەر شوێنە دیبلۆماسییەکانی وڵات و کونسوڵخانەکان، چونکە ئەم جۆرە کارە دەبێتەهۆی تێکدانی پەیوەندی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکە و بەربەست لەبەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزری بەهاوڵاتیان دروست دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو خۆپیشاندەران وەک کاردانەوەیەک بۆ کوژرانی ئیهاب وەزەنی چالاکوان، هێرشیان کردەسەر کونسوڵخانەی ئێران لەپارێزگای کەربەلا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا