حكومەت: موچەی 11 هەزار كەسمان بڕیووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن بەیاسای چاكسازی موچەی 11 هەزار كەسیان بە تەواوی بڕیووە كە شایستە نەبوون.

عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی هەنگاوی باشیان بڕیووەو بەردەوامیشن بۆ كارەكانی داهاتوویان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا 460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس كۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستكراوە تاوەكو لەو رێگەی سیستمی بانكییەوە موچەكانیان وەربگرن.

ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەكردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی نزیكەی 21 هەزار موچە راگیراوە لەو ژمارەیەش 11 هەزاریان بە تەواوەتی موچەكەیان بڕاوە.

ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم دروشمی چاكسازی بەرزكردوەتەوەو دەیەوێت لە زۆربەی سێكتەرەكاندا چاكسازی بكات تاوەكو لەو رێگەوە كار لەسەر زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا