ئەگەر وەك گەشتیار دەتەوێت دۆلار بكڕیت ئاگاداری ئەم فێڵەبە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكێكی رەسمی عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە چۆنێتی كڕینی دۆلار بۆ گەشتكردن و دەڵێت، پارەكانیان دەفەوتێت.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رەشید لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ژمارەیەك نوسینگە و ماڵپەری وەهمی كراونەتەوە بۆئەوەی هاوڵاتیان لە رێگەیانەوە بە ئۆنلاین دیناری عێراقیان دەست بكەوێت و ئەوانیش دۆلاریان بە نرخی بانكی ناوەندیی بۆ بكڕن، بەڵام ئەو نوسینگە و ماڵپەرانە بوونیان نییە و تەنها فێڵكردنە لە هاووڵاتیان و ئەگەر هەر كەسێك پارەیان رادەست بكات، ئەوا پارەكەی دەفەوتێت.

راشیگەیاندووە، هەر هاووڵاتییەك دەیەوێت بە مەبەستی گەشتكردن دۆلاری بە نرخی بانكی ناوەندیی دەستبكەوێت، پێویستە سەردانی لقەكانی بانكی رەشید بكات یان لە رێگەی ماڵپەری رەسمی بانكی رەشیدەوە داواكاری پێشكەش بكەن بۆئەوەی هیچ كەسێك فێڵیان لێنەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا