پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکاندا نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە خوار 88 دۆلارەوەیە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 64 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 68 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی %2.8 بەرزبووەوە و نەوتی ئەمریکیش بەڕێژەی %1.8 بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.