پێشبینی كەشناسی بۆ كەش و هەوای سبەی ناوچە جیاجیاكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ هەینی، شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پلەی گەرماش بۆ چەند پلەیەك دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، لەبارەی كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ دابارینی تاوەباران و بروسكە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا كاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتردەبێت، هەروەها بەراورد بەتۆمارەكانی دوێنێ، پلەی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە.

راشیگەیاند: سبەینێ رۆژی هەینی، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ رێژنەباران و بروسكە، بەجۆرێك سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم باران دەستپێدەكات، دواتر كاریگەرییەكەی بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم درێژدەبێتەوە، كە پێشبینیدەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووردا بڕی دابارین مامناوەند بێت، پاشان لە كاتەكانی شەودا كەشەكە جێگیردەبێتەوە، هەروەها بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ، پلەی گەرما 3 بۆ 4 پلە نزمدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا