نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لەئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 72دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 72 دۆلار و36 سەنت فرۆشراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەرە بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ70 دۆلار و 35سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 67 سەنت فرۆشراوە.

هاوكات شارەزایانی بواری نەوت پێشبینی دەکەن لەمانگی ئابی داهاتووەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، رۆژانە بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت، ئەمەش رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا