پەرلەمانتارێك: هەرێم پێویستی بە بەغدا نەماوە

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە و ئەندامێكی لیژنەی دارایش جەختدەكاتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئێستا هەرێم پێویستی بە بەغدا نەماوە.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستەکانی خۆی تۆمارکرد بەشێوەیەك بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە 70 دۆلار نزیک بووەتەوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەئێستادا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، كاتێك نرخەكەی بۆ هەر بەرمیلێك بگاتە 70 دۆلار ئەوا هەرێم هیچ پێویستی بە بەغدا نامێنێت.”

وتیشی، پێشتر بۆ هەر بەرمیلێك نرخی نەوت بە 42 دۆلار لە دەقی پرۆژەیاسایی بودحەی گشتی عێراق جێگیركرابوو، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی نرخەكەی توانیمان گۆرانكاری لەو نرخەدا بكەین بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاو بە 45 دۆلار جیگیری بكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای 150 پەرلەمانتار بڕیاریدا پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق بخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان و پەسەندكردن، بەڵام ئەندامانی لیژنەی دارایش بەدوری دەزانن لەو دانیشتنەدا دەنگی لەسەر بدرێت بەهۆی یەكلاینەكردنەوەی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا