تره‌مپ دوا كارت بۆ ڕێگریكردن له‌گه‌یشتنی بایدن به‌ كۆشكی سپی به‌كارده‌هێنێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له‌ لایه‌نگرانی پارتی كۆمارییه‌كان ده‌كات ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ئه‌نجامبده‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ، داوای له‌لایه‌نگرانی كۆمارییه‌كانی كرد ڕۆژی 2021/1/6 له‌ واشنتۆن-ی پایته‌ختی ئه‌مریكا دژی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند، “دزییه‌كه‌ بوه‌ستێنن” داوای له‌ لایه‌نگرانی كۆمارییه‌كان كرد دژی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كراوه‌ خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامبده‌ن.

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ماوه‌ به‌رله‌وه‌ی به‌فه‌رمی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی بخوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا