ڤلادیمێر پوتن: زۆر بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین و پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ عێراق هەیە.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا  لە میانەی بەشداریکردنی لە 20مین دیداری ساڵانه‌ی یانه‌ی گفتوگۆی ڤه‌ڵدای، لە وەڵامی دکتۆر محەممەد ئیحسان،  ئه‌كادیمی كورد رایگەیاند، لەبارەی عێراقەوە ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ عێراق هەیە و پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ رووسیا.

هاوکات راشیگەیاند، راستە زۆر بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە پێش هەموو شتێک لەبواری وزە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بابەتی دیکە گرنگی ئابووری هەن لەوانە لۆجستی، من ناچمە ناو وردەکارییەوە، بەڵام دەزانین چەند بژاردەیەک هەن بۆ بەردەوامی زنجیرە لۆجستی لەرێگەی عێراقەوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت باشترینیان هەڵبژێرین و ئامادەین کار لەسەر ئەو پرۆژانە بکەین.

سەرۆکی رووسیا ، ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت و بە خۆشحاڵییەوە ئەو هەموو بابەتانەی لەگەڵ باس دەکەم، لە ناویشیاندا ئاسایشی هەرێمایەتی و ئاسایشی ناوخۆی عێراق، دەیان ساڵە ئێمە باشترین و نزیکترین پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق هەیە و زۆر دۆستمان هەن لەوێ.

ڤلادیمێر پوتن، دەڵێت: مەبەستمانە لە وڵاتی عێراق سەقامگیری هەبێت، سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتیش گەشە بکات. چاوەرێی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران دەکەین و دڵنیام ئەو سەردانە زۆر بەرهەمدار دەبێت و لەکاتی خۆیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا