پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كات و داوای لێده‌كات، كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌فه‌رمی بناسێنێت.
له‌ناوه‌ڕاستی ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، نامه‌یه‌ك بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گورزێكی نوێی بۆ توركیا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، نامه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه‌یه و داوا له‌بایدن كراوه به‌فه‌رمی دان به كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی توركیا بنێت.
بۆب مینیندیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كی 40 كه‌سیی له یاسادانه‌رانی هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆمارییه‌كان ده‌كات ده‌ڵێت “پێویسته جۆ بایدن ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌فه‌رمی بناسێنێت”.
مینیندیز ده‌شڵێت، كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناساندنی هه‌یه.
له‌نامه‌كه‌یاندا بۆ بایدن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌ڵێت “له‌نێوان ساڵانی 1915 بۆ 1923 ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی ئه‌رمه‌نییان كۆمه‌ڵكوژ كرد، هه‌زارانی دیكه‌شیان ناچار كرد ئه‌و وڵاته جێبهێڵن”.